شارپرێس:
دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق ڕایگەیاند، کارمەندانیان لەبنکەی گومرگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک، توانیویانە ڕێگریی لەهەوڵێکی گەورەی قاچاخچێتی بکەنو دەستبەسەر بڕێکی زۆر پارەی كاش-ى دەرەکییدا بگرن.
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەستەکە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستبەسەر 226 هەزار دۆلاری ئەمریکییدا گیراوە کە سەرنشینێک بەشێوازی نایاساییو بەبێ ڕێکارە فەرمییەکان، ویستویەتی لەفڕۆکەخانەکەوە بیباتە دەرەوەی وڵات.
دەستەی گشتیی گومرگەکان ئاماژەی بەوەشداوە، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەرو دۆسیەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، ئەمەش لەچوارچێوەی توندکردنەوەی ڕێکارەکانی سەر سنورو فڕۆکەخانەکان بۆ ڕێگریکردن لەبەقاچاخبردنی دراو.