توركمانەكان لێی ناڕازین
سەردانی توركیا لەمونا قهوەچی قەدەغە دەكرێت

کوردستان

23/05/2019‌ 1966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەردانیكردنی توركیا لەمونا قهوەچی جێگری سەرۆكی پەرلەمان قەدەغە دەكرێت و توركمانەكانیش بەنوێنەری خۆیانی نازانن.

میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە، مونا نەبی نادر قهوەچی، كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستاندا لەسەر لیستی پارتی چاكسازی توركمانی دوو هەزارو 236 دەنگی بەدەستهێناو كرایە سكرتێری پەرلەمان، سەردانیكردنی توركیای لێقەدەغەكراوەو ناتوانێت بچێتە ئەو وڵاتە.

ئەو سەرچاوەیەك راشیگەیاند، توركمانەكان لەهەرێمی كوردستان لەمەودوا بەنوێنەری خۆیانی نازانن و پەیوەندییان پێوەی نەماوە.

تائێستا هۆكاری قەدەغەكردنی سەردانیكردنی توركیاو بچڕانی پەیوەندی توركمانەكان بەمونا قهوەچییەوە نەزانراوە، بەڵام رەنگە پەیوەندی بەو نزیكبوونەوەی هەبێت، كە لەگەڵ پارتی دیموكرات هەیەتی.

هـ ـ ح