ئەمریكا عێراق لەسزاكانی سەر ئێران دەبەخشێت

عیراق

23/05/2019‌ 683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخەری كاروبارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند، واشنتۆن بەغدا لەسزاكانی سەر ئێران بەخشیوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "المیادین"، جووی هود ڕێكخەری كاروبارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەمریكا عێراقی لەسزاكانی سەر ئێران بەخشیوە و عێراق لەمە بەدواوە دەتوانێت لەو وڵاتەوە وزە هاوردەی وڵاتەكەی بكات.

هود سەبارەت بەنێوەندگیری وڵاتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ئەمریكاو ئێرانیش رایگەیاند: من لەمبارەوە هیچ زانیارییەكم نییە، بەڵام ئێران وئەمریكا دەتوانن پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان پێكەوە بۆ گفتگۆكردن هەبێت.

ڕێكخەری كاروبارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا سەبارەت بەهێرشەكانی ئەمدوایەش بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغداش ئەوەی راگەیاند، هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشكردنە سەرباڵیۆزخانەی ئەمریكای لەبەغدا نەگرتووەتە ئەستۆ، كە لەماوەی چەند ڕۆی ڕابردوودا ڕوویداوە.

لەماوەكانی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا مۆڵەتی وڵاتانی كڕیاڕی وزە لەئێرانی نوێنەكردەوە و ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێك لە كڕینی نەوت و وزەی ئێران نابەخشێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر