پەرلەمانى کوردستان لەسەر قەدەغەکردنى سەفەر لە مونا قاهوەچى روونکردنەوە دەدات

کوردستان

23/05/2019‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانی توركیا له‌ مونا قاوه‌چی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ناوبراو "ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵاى ریفراندۆم بووه‌.


له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا پەرلەمانى کوردستان لەبارەى قەدەغەکردنى سەفەر لە مونا قاهوەچى رایگەیاند"ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین: ‌ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ راستییه‌وه دووره‌"‌.


هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌، هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانی توركیا له‌ مونا قاوه‌چی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ناوبراو "ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵاى ریفراندۆم بووه‌".


ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوە، قاوه‌چیی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی فراكسیۆنه‌ توركمانییه‌كان بووه‌ و به‌ ده‌نگی 59 په‌رله‌مانتار له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 2019/2/18، له‌سه‌ر پشكى پێكهاته‌ى توركمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردراوه‌.

 

ئەمڕۆ چەند میدیایەکى یەکێتى بڵاویانکردەوە، مونا نەبی نادر قهوەچی، كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستاندا لەسەر لیستی پارتی چاكسازی توركمانی دوو هەزارو 236 دەنگی بەدەستهێناو كرایە سكرتێری پەرلەمان، سەردانیكردنی توركیای لێقەدەغەكراوەو ناتوانێت بچێتە ئەو وڵاتە.

س.هـ