شارپرێس:
سەرۆک کۆمارى عێراق بە مەبەستى تاوتوێکردنى چەند پرسێک گەیشتە عەمان و پادشای ئوردن به تایبهت پێشوازی لێکرد .
ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق به سهردانێکی تایبهت گەیشتە وڵاتی ئوردن.
لە فڕۆکەخانەی عەمان سەرۆک کۆمار لە لایەن پادشای ئوردن شا عەبدوڵای دووەم و سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشوازی فەرمی لێکرا.
لەم سەردانە تایبهتهی سەرۆک کۆمار بۆ ئوردن ههردوولا بیروڕا سەبارەت بە دوا پێشھات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ دهکهن.