ئەمەریكا چاوەڕوانی تاقیكردنەوەی سیستەمی سۆسیالیستییە

جیهان

24/05/2019‌ 1614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئەمەریكا چاوەڕوانی تاقیكردنەوەی سۆسیالیستیە"، ناونیشانی وتارێكی –بیوتر ئەكۆبوف- ە لە گۆڤاری "فزغلیاد" دەربارەی رێژەی ئەو ئەمەریكییانەی پاڵپشتی لە سیستەمی سۆسیالیستی دەكەن لە بەڕێوەبەردنی وڵاتدا.

لەوتارەكەدا هاتووە، راپرسیەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ژمارەیەكی زۆر لە ئەمەریكیەیكان وای دادەنێن سیستەمی سۆسیالیستی بۆ وڵاتی ئەمەریكا باشە، بەڵام تاكو ئێستا ژمارەیان كەمترن لەوانەی بە نیڤەتیڤ هەڵی دەسەنگێنن، لەگەڵ ئەوەی كەلێنی نێوان بە دراماتیكی بچووك دەبێتەوە. 

لەو رووەوە، 70% ی دیموكراتەكان هەڵوێستێكی پۆزەتیڤیان دەربارەی سۆسیالیستی هەیە، بەمانای ئەوەی كاندیدی ركابەر لەگەل ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی 2020 بە بەرنامەی دیموكراتی كۆمەڵایەتی خۆی ئامادە دەكات.

ترامپ لەئێستادا هەلی ئەوەی هەیە ئەوانە كۆبكاتەوە، كە بەرهەڵستكاری كاندیدی سۆسیالیستین بۆ سەركەوتن لە هەلبژاردەكانی 2020، بەڵام بە هاتنی 2024 شەپۆلی راستڕەو گەورەتر دەبێت.

ئایا ئەمە مانای ئەوەیە ئەمەریكا مەحكومە بە وەرچەرخان رووەو راستڕەو، وەك ئەوەی دوای ترامپ لە ساڵی 2024 دا سۆسیالیستی بێتە كایەوە؟ نەخێر، چونكە راكێشانی بیرۆكەی راسترەو، لەگەل ئەوەی ئەنجامی ناڕەحەتی بابەتێتی (ناوخۆیی و دەرەكیە)، تا ئێستاش قووڵ نیە.

راستە زۆربەی ئەمەریكیەكان لەگەڵ ئەوەدا هاوڕان ژیانی هاوڵاتیەكی سادە زۆر قورس بوە، بنیادی كۆمەڵگەش دادپەوەر نییە، پێویستە شتێك بگۆڕێت، چونكە دەستەبژێر بۆگەن بوون، بەلام ئەمەریكیەكی سدەی رەنگ سپی ( تا ئێستا زۆرینەن لە ئەمەریكا)، تاكو ئێستاش بە ئاگاداریەوە لە ئیدارەی وڵات دەڕوانن، نەوەك سۆسیالیستی، تایبەتمەندێتی ئەمەریكی. لەم روەوە، هەرچەندە بیرۆكەی سۆسیالیستی زیاد بكات لە نێو كەمینە رەگەزیەكان و دانیشتوانە لیبرالیەكان لە شارە گەورەكاندا (85% لیبرالیەكان لەگەڵ سۆسیالیستین)، هەستیان كردوە (ئەمەریكای خاوەن یەك چین) مەترسیە لەسەر بەها و رێگای ژیانیان.

ئەگەر كلینتۆن لە كۆشكی سپی بوایە گەشەی هەستی سۆسیالیستی بەهێزتر دەبوو، چونكە لەگەڵ ئەوەی دیموكراتەكان میتۆدی سیاسەتێكی میانڕەو تریان هەیە ئەگەر بە رۆاڵەتیش بێت، قسە نەدەكرا دەربارەی دووبارە دابەشكردنەوەی داهات. ئەمەش هەر ئەوەیە كە سۆسیالیستە راستەقینەكان دەیانەوێ- لە نمونەی كۆرتز یان ساندرز- هەر ئەوەشە هاولاتیەكی سادەی ئەمەریكی دەترسێنێ، بەوەی دەڵێن : بە دەولەمەندەكان دەست پێدەكەن و پاشان دەگەنە تۆ.

دەكرێ ستەم ئەمەریكا بكوژێ بە راستی، یان سۆسیالیستە بەرژەوەندخوازە درۆیینەكان بگەنە دەسەڵات، لێرەدا بژاردەی سێیەم هەیە، ترامپ دەیەوێ بەدەستی بهێنێ، ئەویش دووبارە دەستپێكردنەوەی خەون و ئابوری ئەمەركیەكانە، دوورخستنەوەی دەستەبژێرە نا نیشتمانیەكانە لە كرۆكدا لە كەناڵەكانی ئیدارەدا، و واز هێنانە لە داوای زاڵبونی جیهانێتی، بەدەست هێنانی ئەمە سۆسیالیستی ئەمەریكی رێگەی خۆی روەو سەركەوتن دەگرێتە بەر.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا