پارتی حكومەتی عێراق بەوە تۆمەتبار دەكات بودجەی هەرێم نادات

عیراق

25/05/2019‌ 1051 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان حكومەتی عێراق بەوە تۆمەتباردەكات، كە ئامادەنییە بودجەی هەرێمی كوردستان بدات.

ئارام ناجی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق تائێستا لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی بودجەی هەرێمی كوردستانی نەناردووە.

ئارام ناجی راشیگەیاند، ئەوەی بەغدا تائێستا بۆ هەرێمی ناردووە موچەی فەرمانبەرانە، نەك پشك‌و بودجەی هەرێمی كوردستان.

ئارام ناجی باسی لەوەش كردووە، كە بەم دوایانە كۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی هەرێم‌و عێراق ئەنجامدراوەو كار بۆ ئەوە دەكەن كێشەكان چارەسەر بكەن.

هـ ـ ح