حكومەتی هەرێم پێش جەژن دەست بەدابەشكردنی موچە دەكات

کوردستان

27/05/2019‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەین. 

رێباز حەملان سەرەڕای ئەوەی جەختیكردەوە، كە پێش جەژن دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن، راشیگەیاند، بەڵام ئێمە تاوەكو ئێستا هیچ پارەیەكمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە كە بتوانین هەموو مووچەكان بدەین‌و بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەین.

قسەكانی وەزیری دارایی لەمیانی روونكردنەوەیەك بووەو ئەوەشی راگەیاند،  ئەوەی فریانەكەوتین دوای جەژن هەمووی دابەشدەكەین.

وەزیری دارایی هەروەها رایگەیاند، هەموو مانگێك پێنج یان شەشی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەین و لە 23ی مانگ كۆتاییمان پێهێناوە.

هـ ـ ح