مۆسیقا مێشكی منداڵان پێدەگەیەنێت‌و گەشە تواناكانیان دەدات

تەندروستی

03/06/2019‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران بەم تازەیانە تێگەیشتن، كە مۆسیقا دەتوانێت گەشە بەمێشكی منداڵانی كامڵنەبوو بدات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی نیو ئەتڵەس، پڕۆسەی گەشەی دەماری كۆرپەلە لە قۆناغی سێ مانگی كۆتایی سكپڕبووندا ڕوودەدات، كاتێك ئەو پڕۆسە بەهۆی لەدایكبوونی پێش كاتی 9 مانگی ڕوودەدات، تۆڕی دەماری منداڵ زیانی پێدەگات، لەئەنجامدا كێشەی دەماری لەساواكەدا بەدی دێنێت.  

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە مۆسیقای تایبەت دەتوانێت گەشەی مێشكی منداڵانی كامڵنەبوو لەو تەمەنە بەدی بهێنێت.

 لێكۆڵەڕان بۆ ئەو مەبەسە هەندێك مۆسیقای ئارام و هێمنیان بۆ منداڵان هەڵبژارد و لێكۆڵەڕێكی لێكۆڵینەوەكەش لەو بارەوە دەڵێت: جۆری مۆسیقا  دەبێت لەگەڵ دۆخی منداڵدا هاوڕێكییەكی هەبێت، لەم ڕووەوە مۆسیقایەكی جیاوازمان بۆ كاتی نووستن و هەستانەوەی  منداڵانی كامڵنەبوو هەڵبژارد، كە لەئەنجامدا بەوە گەشتین، كە ئەو منداڵانەی هەندێك نیشانەی پەرێشانییان هەیە و یەكسەر پاش گوێگرتن لە مۆسیقا ئارام بوونەوە.

زاناكان لەو لێكۆڵینەوەدا پێنج دانیشتنی مۆسیقا دەرمانییان بۆ گروپێك لە منداڵانی كامڵنەبوو تایبەتكرد، لەهەر دانیشتنێكدا 8 خوولەك مۆسیقایان بۆ منداڵەكان لێدا، پاش 40 هەفتە زانایان سكانی مێشكی ئەو منداڵانەیان لەگەڵ منداڵی تری كامڵدا بەراورد كرد و تێگەیشتن تۆڕی دەماری ساوایان بەشێوازێكی بەرچاو باشتر بوو بوو.

وەرگێڕان...یاسین نادر