مـردن لـە پـێـنـاو گـرتـنـی وێـنـەیـەكـی جـوان بـۆ یـادگـاری

هەمەڕەنگ

04/06/2019‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێكی ئەمەریكی لەكاتی هەوڵدانی بۆ گرتنی وێنەیەكی جوان‌و بەهۆی خلیسكانی لەسەر لوتكەیەك بۆ ناو ئاوی تاڤگەیەك لەباكووری كالیفۆڕنیا گیانی لەدەستدا .

دەسەڵاتدارانی خۆپارێزی لە تاهۆ لە كالیفۆڕنیا رایانگەیاندووە، كە رۆژی هەینی ئافرەتەكە بەهۆی كەوتنە ناو تاڤگەی "ئیگڵ فۆڵز" گیانی لەدەستداوە و تیمەكانی فریاگوزاریش توانیویانە تەرمەكەی لەناو ئاوەكە دەربهێننەوە.

بەپێی بەیاننامەكە ، ئەو ئاوەی دەرژێتە ناو تاڤگەكە زۆر ساردە، لەبەر ئەوەی بەفری تواوەی چیاكانی سییرا نیڤادایە لە دەوروبەری ناوچەكە .

شایەتحاڵەكان وتوویانە، قوربانییەكەیان بینیوە كە زۆر لە رۆخی لوتكەكە نزیك بووەو هەوڵیداوە وێنەیەكی یادگاری بگرێت بێئەوەی هیچ پەرژینێك هەبێت ڕێگر بێت لەوەی ئەوەندە بچێتە ئەو شوێنە مەترسیدارە .

تاڤگەی "ئیگڵ فۆڵز"، كە بەسەر دەریاچەی تاهۆدا دەڕوانێت لەئاستی زەوییەوە ٤٥ مەتر بەرزە .

دەسەڵاتدارانیش هیچ زانیارییەكیان لەسەر قوربانییەكە بڵاو نەكردووەتەوە ، كە ئەویش چۆووە ریزی ئەو كەسانەی لەكاتی گرتنی وێنەیەكی جوان كەوتوونەتە ناو تاڤگەكە و گیانیان لەدەستداوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی