بەرشەلۆنە ترسی لەیەكلاكردنەوەی گرێبەستەكان هەیە

وەرزش

12/06/2019‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە ترسی هەیە لەوەی بەزوویی گرێبەستەكانی اوینە یەكلابكاتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەگەر هەیە سزا بدرێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە تائێستا هیچ گرێبەستێكی هاوینەیی یەكلانەكردووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، بەرشەلۆنە تەنیا تاوتوێی گرێبەستەكانی كردووەو هیچ كام لەگرێبەستەكانی یەكلانەكردووەتەوە.

هەروەها ئەو رۆژنامەیە ئەوەی بڵاوكردەوە، كە بەرشەلۆنە ترسی هەیە لەوەی پارەی زیادە لەگرێبەستەكانی خەرج بكات‌و بەو هۆیەشەوە لەلایەن فیفاوە رووبەڕووی سزا بێتەوە.

هـ ـ ح