لەكەشی گەرمی وەرزی هاوین ٤ خواردن هەیە لێیان دووربكەرەوە

تەندروستی

16/06/2019‌ 1508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كەشی گەرمی هاویندا چۆن هەندێك خواردن هەیە خواردنیان پێویستە ، ئاواش دووركەوتنەوە لەخواردنی هەندێكی تریان پێویستە ، لێرەدا بەپێی پێگەی 'بۆڵد سكای'ی هیندی ئەو خواردنانەتان بۆ دەخەینە روو كە دەبێت لە پلەی گەرمی بەرزدا لێیان دوور بكەوینەوە:

ئایس كرێم 
یەكێكە لە خواردە میلییەكان لە وەرزی هاویندا، كە زۆربەی خەڵك بروای وایە پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت ، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە هەرسكردنی ئایسكرێم و خواردنە ساردەكانی تر پلەی گەرمی لەش بەرز دەكاتەوە ، ئەوە سەرباری ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە كە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی سەكرە و قەڵەوی زیاد دەكەن .

مانگۆ 
مانگۆ پلەی گەرمی لەش بەرز دەكاتەوە كە سەردەكیشن بۆ گەلێك نیشانەی نەخۆشیی نەخوازراوی وەك سكچوون و تێكچوونی گەدە و سەرئێشە ، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا .

ئەوە سەرباری ئەوەی میزهێنە و دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی جەستە ، لەبەر ئەوە پزیشكان ئاماۆژگاری دەكەن بەوەی لە وەرزی هاویندا زۆر نەخورێت .

بەهارات
بەهاراتی وەك دارچینی و قەرنەفڵ و ئەوانی تریش پلەی گەرمی لەس بەرز دەكەنەوە و هۆكارن بۆ هەستكردن بە وشكبوونەوە.

خواردنە سوورەوەكراوەكان
خواردنی خواردنە سوورەوەكراوەكان لە وەرزی هاویندا رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و كەمبوونەوەی بەرگری لەشی كەسەكە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری دەداتە ئافرەتان لە نووستن لەبەردەم تەلەفزیۆن
شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی هۆشداری لە زیانەكانی خەوتن لەبەردەم تەلەفزیۆن دەدات بەوەی، ئەو خووە گەلێك مەترسی هەیە بەتایبەت لەسەر ئافرەتان .

بەگوێرەی رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی ، لێكۆڵینەوە زانستییەكە ئاشكرایانكردووە، لەدیارترین ئەو مەترسیانەی بەهۆی نووستن لەبەردەم تەلەفزیۆن و لەكاتی سەیركردنی تەلەفزیۆندا درووست دەبێت بریتییە لە زیادبونی كێش و قەڵەوبوون.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو رووناكییە دەستكردەی شەوانە لە تەلەفزیۆنەوە دەردەچێت دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش و  قەڵەوی ، ئەوەش لەماوەی ٥ ساڵدا روودەدات ".

لێكۆڵینەوەكان، كە لە بڵاوكراوەی خولیی "جاما ئینتەرناڵ میدیسین" بڵاوكراوەتەوە ، نزیكەی ٤٤ هەزار ئافرەتی لەخۆگرتووە كە تەمەنیان لەنێوان ٣٥ بۆ ٧٤ ساڵیدا بووە.

هەروەك لێكۆڵینەوەكە، كە توێژەرانی پەیمانگای نیشتمانی ئەمەریكی بۆ زانستەكانی تەندرووستییە ژینگەییەكان پێیهەستاون ئاشكراشیكردووە، ئەگەر لەژووری نووستن بتوانرێت سنوورێك بۆ ئەو تیشكە دەستكردانەی لە ئامێرە كانەوە دەردەچێت دابنرێت ، ئەوە دەكرێت وەك شێوازێك بێت بۆ زاڵبوون بەسەر قەڵەویدا.

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی