پەرلەمانتارێك گەڕانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ هەولێر رادەگەیەنێت

کوردستان

16/06/2019‌ 2326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات، رێبوار بابەكی، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

رێبوار بابەكی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، نەجمەدین كەریم شەوی رابردوو لەبەیروتی پایتەختی لوبنانەوە گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

هەر بەقسەی پەرلەمانتارەكە، پارێزگاری پێشووی كەركوك دوای ئازادكردنی لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ، بەشێوەیەكی ئاسایی گەڕاوەتەوە شاری هەولێرو دەستی بەكاری ئاسایی خۆی كردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 22ی ئایاری رابردوو نەجمەدین كەریم لەبەیروتی پایتەختی لوبنان دەستگیركراو ماوەیەك دەست بەسەر بوو، ئەوەش لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ لەسەر داوای دادگای عێراقی.

هـ ـ ح