شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشبینیده‌كات پۆڵ پۆگبای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی وه‌رزی داهاتووش له‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی سكای سپۆرت، سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت پۆگبا وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ڕیزی شه‌یتانه سوره‌كان بمێنێته‌وه.
ئه‌و هه‌واڵه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه پۆگبا ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت ئه‌زموونی یاریكردن له‌یانه‌یه‌كی دیكه تاقیبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جێهێشتنی مانچسته‌ر یونایتد.
ڕ . ج