شارپرێس:
یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی دەیەوێت گاریس بەیڵی ویڵزیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئەڵمانیا یانەی بایەرن میونیخ دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بەشێوەی خواستن گاریس بەیڵ بكرێت.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت بۆ یەك وەرزو تەنیا بەدابینكردنی موچەكەی ئەو یاریزانە ویڵزییە لەیانە مەدریدییەكە بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بەیڵ بەتەواوی بفرۆشێت، بەڵام تائێستا هیچ یانەیەك ئامادەیی نیشاننەداوە ئەو یاریزانە بكرێت، جگە لەیانەی بایەرن میونیخ.
هـ ـ ح