مەرجی پاریس سان جێرمان بۆ دەستبەرداربوون لەنیمار

وەرزش

18/06/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان مەرجێكی بۆ دەستبەرداربوون لەنیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی هەیە.

بەپێی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، پاریس سان جێرمان ئەوكاتە دەستبەرداری نیمار دەبێت، كە ئەو پارەی دەست بكەوێت، بۆ فرۆشتنی دایناوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، پاریس سان جێرمان بەكەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ ئامادەنییە نیمار بفرۆشێت، كە وەك نرخ لەسەر ئەو یاریزانەی داناوە.

نیمار لەساڵی 2017 بەگرێبەستێكی 222 ملیۆن یۆرۆیی لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئێستا خواستی بۆ گەڕانەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە هەیە.

هـ ـ ح