بەهۆی وشكەساڵییەوە وڵاتێك ئاژەڵە كێوییەكانی دەفرۆشێت

جیهان

18/06/2019‌ 1600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وڵاتی نامبیا كە بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی راگەیاندووەو بڕیاریدا ١٠٠٠  ئاژەڵی كێوی بفرۆشێت  ، ئەوەش بەئامانجی سنووردانان بۆ لەدەستدانی زیاتری ئەو ئاژەلە كێوییانە و كۆكردنەوەی ملیۆنان دۆلاری تر بۆ پاراستنی جۆرەكانی تری ئاژەڵە كێوییەكان .

ئەو وڵاتە رووبەڕووی خراپترین جۆری وشكەساڵی بووەتەوە ، كە لەهەندێك ناوچە ٥٩ بۆ ٩٠ ساڵ دەبێت وشكەساڵی وەها رووینەداوە .

رۆمیۆ مویوندا وتەبێژی وەزارەتی ژینگەی نامبیا دەڵێت: وەزارەتەكەمان دەیەوێت هەندێك جۆری ئاژەڵە كێوییەكان لەناوچە پارێزراوەكان بفرۆشێت ، ئەوەش لەپێناو كۆكردنەوەی پارەی پێویست بۆ پاراستنی مەزرا پارێزراوەكان و ژیانی كێوی تێیاندا.

میویوندا دەشڵێت: مەزراكان ڕەوشیان زۆر خراپە ، ئەگەر ژمارەی ئاژەلە كێوییەكان كەمنەكەینەوە ، ئەوە ئەوانی تر لە برسان دەمرن.

بەپێی راپۆرتێكیش، كە لەمانگی نیسان لەوەزارەتی كشتوكاڵەوە دەرچووە باس لەوە دەكات كە لەساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٦٣٧٠٠ ئاژەڵی كێوی بەهۆی وشكەساڵییەوە مردوون.

بۆیە دەوڵەت رایگەیاندووە، نیازی هەیە ٦٠٠ كەلەكێوی و  ٤٠٠ یاژەڵی جۆربەجۆری تری وەك فیل و مامز و زەرافە و چەندان جۆری تریش بفرۆشێت ، تا لەوڕێگایەوە ١،١ ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە بۆ پاراستنی ئاژەڵەكانی تر .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی