حەشدی شەعبی ناڕازییە
حیزبە كوردییەكان ناكۆكییە ناوخۆییەكانیان بۆ كەركوك گواستۆتەوە

عیراق

18/06/2019‌ 1301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حوسێنی بەرپرسی میدیایی حەشدی شەعبی میحوەری باكوور دەڵێت: كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییە جیاوازەكان و حەشدی شەعبییەوە كۆنترۆڵ كراوە ، بەشێوەیەك هیچ پێویستی بە گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە.

ئەو رەخنەی لەلایەنە كوردییەكان گرت‌و دەشڵێت حیزبە كوردییەكان دەیانەوێت ناكۆكە ناوخۆییەكانیان بۆ ناو كەركوك بگوازنەوە.

حوسێنی لەلێدوانێكدا ئەوەش دەڵێت: ململانێیەكی گەورە لەناو كوردەكاندا هەیە ئەوە سەرباری هەندێك وردە تەقەكردن و یەكتر تۆماتباركردن ، بەڵام ئەمە مانای گەڕانەوەی پیشمەرگە ناگەیەنێت و ئەوەی دەیڵێن هیچ كاریگەرییەكی نییە لەسەر كەركوك و كۆنترۆڵكردنەوەی كەركوك .

ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی ئەوەش دەڵێت: پارێزگای كەركوك هیچ پێویستی بە دەستتێوەردانی پێشمەرگە نییە بۆ ئەوەی دۆسییەی ئەمنی بەدەستەوە بگرێت ، لەبەر ئەوەی لە ١٦ ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ ەوە هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر دۆسیەی ئەمنی شارەكەدا گرتووە.

حوسێنی هەروەها دەڵێت: كوردەكان دەیانەوێت ململانێ ناوخۆییەكانی كوردستان بۆناو كەركوك بگوازنەوە ، بەڵام ئەم هەوڵانەیان شكست دەهێنێت بەتایبەت، كە هێزە ئەمنییەكان بەهەموو پۆلەكانییەوە لەپاریزگاكەن و دەستیان بەسەر ڕەوشی ئەمنی هەموو ناوچەكاندا گرتووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی