شارپرێس:
لویس ئینریكی، ده‌ستی له‌پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كێشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ بابه‌تی شه‌خسی گه‌ڕانده‌وه.
لویس ڕۆبیالیس، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆكاری شه‌خسی ئینریكی ده‌ست له پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كێشێته‌وه.
دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له مۆندیالی 2018ی ڕوسیا، ئینریكی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی وه‌رگرت.
له‌ئێستادا یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوه ڕۆبیرت مۆرینۆی یاریده‌ده‌ری لویس ئینریكی بكاته ڕاهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
ڕ. ج