یۆڤناتۆس هەوڵەکانى چڕ دەکاتەوە بۆ کڕینى دی لیخت

وەرزش

22/06/2019‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هەوڵەکانى چڕکردوەتەوە بۆ کڕینى دی لیختی بەرگریکارى یانەى ئایاکس.

رۆژنامەکانی ئیتالیا بڵاویانکردەوە کە یانەى یۆڤانتۆس هەوڵەکانى دەست پێکردوە بۆ کڕینی دی لیخت و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکى هونەرى یانەکە لەگەڵیدا لە گفتوگۆدایە.


ئاماژەشیان بەوە کردوە، یانەى خانمە پیرەکە ساڵانە موچەى 12 ملیۆن یۆرۆ خستووەتە بەردەم دی لیخت.

 

هەروەها بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ لیژنەى یانە ئیتاڵیەکە  داواى 20 ملیۆن یۆرۆى کردوە.

 

لەلایەکى ترەوە هەریەکە لە یانەى بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتى هەوڵ بۆ کڕنى ئەو یاریزانە لاوە دەدەن.

س.هـ