بەرێگایەكی نوێ‌و ئاسان چۆنت دەتەوێت ئاوا كێشت دابەزێنە

تەندروستی

24/06/2019‌ 1536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هەرچەندە بەردەوام شارەزایان جەخت لەوە دەكەنەوە، كە ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشی لەشیان دابەزێنن ئەوە دەبێت بۆ سیستەمی خۆراكییان چەند جۆرێكی دیاریكراو خواردن هەڵبژێرن ، بەڵام یەكێك لەو شارەزا و پسپۆرانە لەو  رێسا باوە دەرچووە و قسەیەكی تر دەكات .

خورخی كوروز ، كە پسپۆڕی بواری خۆراكییە و یەكێكە لەو كەسانەی بەشێكی زۆری ناودارەكانی وڵاتە یەكگرتووەكان پشتی پێدەبەستن دەڵێت: ئەگەر هەركەسێك پەیڕەوی ڕێگاكەی من بكات ئەوە دەتوانێت رۆژانە ڕەتڵێك ( ٤٥% كیلۆگرامێك) لە كێشی جەستەی دابەزێنێت .

كوروز بە پێگەی فۆكس نیوزی وتووە: رێگاكەی من بیتییە لە بەڕۆژووبوون لە چەند كاتێكی پچڕ پچری رۆژ ، بێئەوەی هیچ شتێكی تێدا بخورێت .

بۆ ئەوە نموونەیەك دەهێنێتەوە و دەڵێت: ئەگەر كەسێك پێیباشە ئێواران نان بخوات ئەوە با ژەمەكەی بخاتە كاتی رۆژئاوابوون و دواتر بۆ ماوەی ١٦ كاتژمێر بەرۆژوو بێت ، بەڵام بەسەریەكەوە نا ، بەڵكو بە ماوەی پچڕ پچر، كە خەویش دەگرێتەوە.

ئەگەر كەسەكە پێیباشە ژەمەكەی بخاتە بەیانیان ئەوە با بیخاتە بەیانیان پاشان بۆ ماوەی ١٦ كاتژمێر هیچ نەخوات ، ئەویش بە پچڕ پچڕی ، تەنیا لەكاتێكی دیریكراوی ناو  ٨ كاتژمێردا شتێك بخوات .

ئامانجی ئەو بیرۆكەیە وەك دەردەكەوێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو كاتانەیە، كە مرۆڤ دەتوانێت نانی تێدا بخوات ، تەنانەت ئەو كاتانەشی هیچ برسی نییە ، ئەوانیش بەزۆری كاتی خراپن بۆ نان خواردن .

بەرۆژوو بوون بارودۆخی ناوخۆی جەستە بەتایبەت گەدە رێكدەخاتەوە ، بەجۆرێك نان نەخواردن جەستە پاك دەكاتەوە، بەڵام ئەوانەی حەز دەكەن ئەو بیردۆزەیە جێبەجێ بكەن ، ئەدی چۆن بەرەنگاری برسییەتی ببنەوە ؟.

بۆ ئەوەش ئەو پسپۆڕە ئەمەریكییە وەڵامدەداتەوە و دەڵێت هەندێ خواردن هەیە كۆنترۆڵی حەزی خواردن دەكات و هەستی تێربوونیش بە جەستە دەبەخشێت وەك پەنیر .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە