قەڵەوی ئافرەتی سكپڕ مەترسی تووشبوونی منداڵەكەی بەنەخۆشی زیاتر دەكات

تەندروستی

24/06/2019‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ زانكۆی ئەدنبرە ئەوەی سەلماندووە، كە ئەو منداڵانەی لەو دایكانە لەدایك دەبن لەكاتی سكپڕیدا زۆر قەڵەون ئەوە ئەگەری تووشبوونیان بەجۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە لەكاتێكی درەنگتری تەمەنیاندا زۆرترە.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر نزیكەی ١٢٠ هەزار كەس كراوە، كە لەنێوان ساڵەكانی ١٩٥٠ و ٢٠١١ لەدایك بوون ، داتاكانیان بە تۆمارە تەندرووستییەكانی ناو  تۆماری نیشتمانی نەخۆشی شەكرە كە لە سكۆتلەندا دەستنیشان كراون بەستۆتەوە.

شیكردنەوەی داتاكان لەو بەروارە وەرگیراوە، كە دایكەكە لەپێش سكپڕی ولەكاتی سكپڕی و كاتێكیش پێوانەی كێشی بۆكراوە نەخۆشی شەكرەی هەبووە ، لەگەڵ بەروارەكانی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن .

لەكۆتایی لێكۆڵینەوەكەدا ئەنجامەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئەو دایكانەی لەكاتی سكپڕیدا كیشیان زیاد بووە ، ئەوە مەترسی تووشبوونی منداڵەكانیان بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بەرێژەی ٤٠% زیاتر بووە .

بەڵام هەرچی ئەو دایكانەیە كەلەكاتی سكپڕیاندا بەدەست قەڵەوی زۆرەوە ناڵاندوویانە، ئەوە ئەو مەرسییەكەیان ٣،٥ جار بووە .

توێژەری دیار ،  پرۆفیسۆر ڕیبیكا ڕینۆڵدز دەڵێت "لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە پەیوەندییەكی گەورە هەیە لەنێوان قەبارەی جەستەی دایكان لەكاتی سكپڕیدا لەگەڵ تووشبوونی منداڵەكانیان بە نەخۆشی شەكرە ، ئەوەش پەیوەندی بە هۆكاری كۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەوە نییە".

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ڕینۆڵدز دەشڵێت "ئەو ئەنجامانەی گەیشتووینەتێ جەخت لە پێویستی دۆزینەوەی ڕێگایەك دەكاتەوە بۆ یارمەتیدانی ئافرەتان بۆ ئەوەی لەڕێگای باشكردنی تەندرووستیانەوە پلانیان بۆ سكەكەیان هەبێت ، یەكێك لەو رێگایانە بوونی كێشێكی تەندرووست و پارێزگاری لێكردنییەتی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی