گەر قژێكی تەندروست‌و بەهێزت دەوێت ئەم پێنج خۆراكە بخۆ

تەندروستی

25/06/2019‌ 1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەر دەتەوێت تاڵە مووەكانت ئەستوورتر بن و قژت خاوتر بێت، یان دەتەوێت قژت بەهێزتر بێت، ئەم خۆراكانەی خوارەوە یارمەتیت دەدەن بگەی بەئامانجەكەت. 

خۆراكی وەك دەنكە كولەكە، گێزەرو هێلكە دەوڵەمەندن بە كۆمەڵێك ماددەی خۆراكی، كە زۆر بنچینەیین بۆ گەشەی قژ. بە خواردنی زیاتری ئەو خۆراكانە دەتوانیت قژە لاوازەكەت بگۆڕی بۆ قژێكی بەهێز و درەوشاوە.

دەنكە كولەكە
دەنكە كولەكە دەوڵەمەندە بە چەندان ماددەی خۆراكی جیاواز وەك مەگنسیۆم، مەنگەنیز، مس، پرۆتین و توتیا. جگە لەو كانزایانە ترشی ئەمینی كوكوربیتینی تێدایە كە یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

 گێزەر
گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  A- كە ماددەیەكی خۆراكی زۆر گرنگە بۆ گەشەی پێست، قژ و نینۆك. جگە لەوە دەوڵەمەندیشە بە كالسیۆم، پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی K, B6, B2, B1 و C. 

بەهۆی دەوڵەمەندی لە بێتا-كارۆتینیشدا خۆراكێكی نموونەییە بۆ هەبوونی قژێكی درەوشاوە.

توور
گەر حەزت لە خواردنی تیژە، توور سەوزەیەكی زۆر باشە بۆت. توور دەوڵەمەندە بە سلیكۆن، كبریت و ڤیتامین C، كە یارمەتی گەشەی زیاتری قژ دەدەن، ئەمە جگە لە سوودە تەندروستییەكانی تر.

 هێلكە
كاتێ زەردێنەی هێلكەیەك دەخۆیت، ئەوا بڕێكی زۆر لە ڤیتامین  B12، ئۆمێگا 3، ترشە چەورەكان، توتیا و ئاسن دەچێتە ناو جەستەتەوە. هەموو ئەمانەش زۆر گرنگن بۆ گەشەی قژێكی تەندروست.

 قۆخی وشككراوە
خەڵكی پێیان وایە كە قۆخی وشككراوە تەنیا یارمەتی نەهێشتی كێشەی قەبزی دەدات. بەڵام خواردنی ئەم خۆراكە گەشە بە قژیشت دەدات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڕێگری دەكات لە وشكبوونەوەی قژ.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز