راستکردنەوە.. میدیا تورکییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کورد بەهەڵە بڵاودەکەنەوە

کوردستان

26/06/2019‌ 7707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەند میدیایەکى تورکى و عەرەبی گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کوردیان لە رۆژئاواى کوردستان بڵاوکردوەتەوە کە گوایە ئەو شەرڤانانە ئاگریان لە دەغڵ و دانى جوتیاران بەرداوەو بەدەوریدا هەڵدەپەڕن.

 

بەپێى بەدواداچوونى شارپرێس بۆ گرتە ڤیدیۆیەکە دەرکەوت کە ئەو گرتەیە هى ساڵى ٢٠١٧ یەو کاتێک تۆمار کراوە کە بەسەر هێرشەکانى داعشدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

 

ئەو میدیا تورکی و عەرەبیانە شەڕڤانانیان بەوە تۆمەتبار کردوە کە ئەوانن ئاگر لە دەغڵ و دانى جوتیاران بەردەدەدەن، بەڵام لە راستیدا گرتە ڤیدیۆکە لە رەقە تۆمار کراوە.

س.هـ