شارپرێس:
شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ناوی سێ كاندیدی داوه‌ته شاندی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، یەکێتى ئەمڕۆ سێ ناوى دیكه‌ی بۆ پارێزگارى کەرکوک داوەتە پارتى بۆ ئه‌وه‌ی پەسه‌ندیبكات، ئەوانیش رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و دكتۆر عومەر ئینجە، جێگری سەرۆکی زانکۆی كەركوك، خالید شوانی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له لیستی یه‌كێتی.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان، "شاندى یەکێتى رایگەیاندوە، ئەگەر هەتا رۆژى یەکشەممە پارتى یەکێک لەو سێ کەسەى پەسه‌ندکرد، ئەوا یەکێتیش ناوى کاندیدەکانى خۆى بۆ کابینەى نۆیەم دەداتە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، بەڵام ئەگەر کانیدەکەى یەکێتى بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک پەسه‌ند نەکرێت، ئەوا یه‌كێتیش کاندیدەکانیان نادەنە کاندیدى راسپێدراو".
له‌سه‌ره‌تای دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا یه‌كێتی پێداگیری له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كات هاوشان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌كه‌دا، پارتیش ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مجاره له‌سه‌ر كورسی پارێزگار داده‌نیشێت دڵخوازی هه‌ردوولایان بێت.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌كاتێكدایه تاوه‌كو یه‌كی ته‌مووز له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراودایه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان به په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه له‌و واده‌یه‌دا په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشووی هاوینه‌وه.
ه.م