شارپرێس: پیاوێكی روسی دوای ئەوەی لەلایەن ورچێكەوە هێێرشی دەكرێتە سەر و دەیباتە ناو حەشارگەكەی تاوەكو دواتر و لەكاتی برسێتیدا وەك ژەمێكی چەور بیخوات ، بەڵام خۆشبەختانە لالەیان چەند راوچییەكەوە، كە بەو ناوەدا تێپەڕیبوون ڕزگار دەكرێت . راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، كە كۆمەڵێك راوچی لەكاتی تێپەڕینیان بەلای لانەی ورچێكدا لەناو یەكێك لە دارەستانە دوورەدەستەكانی روسیا سەگەكانیان دەستیان كردووە بە وەڕینو ئامادە نەبوون جێگاكە جێبهێڵن ، كاتێكیش راوچییەكان سەیرێكی ناو لانەكەیان كردووە كەسێك دەبینن، كە سەرەتا وادەزانن ئەوە مرۆڤێكی مۆمیاكراوە، بەڵام دواتر زانیویانە كەسەكە هێشتا لەژیاندایە. كەسە قوربانییەكە ناوی ئەلێكساندەرە و بەهۆی هێرشی ورچەكەوە برینی زۆر قوڵ و مەترسیدار لە جەستەیدا هەیە ، كە ڕووداوەكەش نزیكەی مانگێك پێشتر لەناوچەی دوورەدەستی "تۆڤا" روویداوە. كەسەكەش بەخێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە ، دوای پشكنینی پزیشكی دەردەكەوێت، كە ئەلێكساندەر بڕبرەی پشتی شكاوە ، لەكاتی قسەكردنیشی بۆ پزیشكەكان وتوویەتی: ورچەكە توانیویەتی بەسەریدا زاڵ بێت و دواتر رایكێشاوەتە ناو لانەكەی ، بەو جۆرە ماوەی مانگێك لەوێدا بووە. لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەلێكساندەر دەڵێت: ورچەكە هێشتبوومییەوە تاوەكو لەكاتێكی دواتردا بمخوات ، بۆ ئەوەی لەژیانیشدا بمێنمەوە بەناچاری میزی خۆم دەخواردەوە. بەپێی راپۆرتەكان بێت پزیشكەكان وتوویانە ناتوانین شرۆڤەی ئەوە بكەین چۆن ئەو كەسە دوای ئەو هەموو برینە نەمردووە . ورچی قاوەیی یەكێك لە خووەكانی ئەوەیە، كە نێچیرەكانی هەڵدەگرێت تاوەكو دواتر بێتەوە سەریان و بیانخوات . وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی