بۆ پاراستنی دڵت خۆت لەدووكەڵی جگەرە بەدووە بگرە

تەندروستی

01/07/2019‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە نوێیەكان، دووكەڵی جگەرە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

گەر دەتەوێت بچیتە ژورێك، یان ئۆتۆمبیلێكەوە كە دووكەڵی جگەرەی تێدایە، چاكەیەك لەگەڵ خۆت بكە: چاوەڕێكە تا دووكەڵەكە نامێنێت. ئەمەش لەبەرئەوەی بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی تازە ئەوكەسانەی جگەرە ناكێشن و بۆ ماوەیەكی زۆر بەر دووكەڵی جگەرە دەكەون، پەستانی خوێنیان زۆر بەرز بووەتەوە.

جیا لەمەش، لێكۆڵینەوەكە دەری خستووە بەركەوتنی دووكەڵی جگەرە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، بەڕێژەی ١٧٪ فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە.

ئەمە یەكەم لیكۆڵینەوەیە كە پەیوەندییەكی نزیك لە نێوان بەرزە فشاری خوێن و دووكەڵی جگەرە ئاشكرا دەكات لەڕێی تاقیكردنەوەی میزی بەركەوتوویەكی دووكەڵی جگەرەوە كە دەركەوتووە لە میزەكەیدا ڕێژەی كۆتینین هەیە كە ئەمیش یەكێكە لە پێكهێنە سەرەكییەكانی نیكۆتین.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز