ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی نایه‌ڵن خەوێکی ئاسوودە بخه‌ویت

تەندروستی

01/07/2019‌ 1617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاردەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی ژیواندن لە زانکۆی سیراکوس ده‌ڵێت، ئەو خواردنەوانەی کافینیان تێدا بە گوێرەی هەستیاریی کەسەکە بۆ کافین، دەبنە هۆی رێگری کردن لە خەو، بە تایبەت ئەگەر لە شەودا بخورێنەوە.

جێسیکا گارای رێدمۆد، یاردەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی ژیواندن و خۆراک لە زانکۆی سیراکوس لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا بە CNNی راگه‌یاندووه‌، "ئەو خواردنەوانەی کافینیان تێدا بە گوێرەی هەستیاریی کەسەکە بۆ کافین، دەبنە هۆی رێگری کردن لە خەو، بە تایبەت ئەگەر لە شەودا بخورێنەوە".

راشیگه‌یاندووه‌، "بەگوێرەی توێژینەوەکان، خواردنەوەی شیر پێش خەو، یان تێکەڵکردنی شیر و هەنگوین و خواردنەوەی پێش خەو، دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر و ئاسوودەتر بنووین چونکە شیر سەرچاوەی تریپتوفانە".

ئەو پزیشکە دەشڵێت، خواردنەوەی کحولیەکانیش یارمەتی مرۆڤ دەدەن زوو خەو بیانباتەوە، بەڵام کوالیتی خەوەکەیان باش نابێت.
ه.م