ئەمریكا باشترین زرێپۆش‌و فڕۆكەكانی لە رۆژی سەربەخۆییدا نمایش دەكات

جیهان

03/07/2019‌ 1173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ دووپاتیدەكاتەوە لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریكادا، كە دەكاتە رێكەوتی 4ی تەموز زرێپۆشەكان‌و كەلوپەلی سەربازی نوێی تر لە واشنتۆن نمایش دەكات.

لە نمایش كردنەكە، دوو زرێپۆشی ئەبرامز دوو ئۆتۆمبیلی برادلی شەركەر دەخرێنە روو لەناوەندی بازرگانیدا، وەك بەشێك لە بەشداریكردنی سوپای ئەمریكی لە ئۆتۆمبیل و فرۆكەكاندا لە ئاهەنگی رۆژی سەربەخۆیی ئەم ساڵدا، ئەمەش بە گوێرەی رۆژنامەی "ئەی بی سی" ئەمریكی.

ترامپ لەو بارەیەوە وتی: بەبۆنەی 4ی تەموزەوە ئاهەنگ سازدەكەین لەواشنتۆنی پایتەختدا، هەندێك كەلوپەلی سەرەنجراكێشمان هەیە، كە نموونەی نەبووە دەخەینە روو، هیوادارم خەڵكێكی زۆر تەماشای بكەن.

بڕبڕەپشتی زرێپۆشەكان
ترامپ لەوەسفی زرێپۆشەكانی ئەبرامزو شیرماندا وتی: بە تەواوی نوێن، ئەبرامز1 لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە بەكارهێنراوە، پاشان زرێپۆشی سیرمان ئێم 4 لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەكارهێنراوەو لەپەنجاكان لە خزمەتكردن دوورخراوەتەوە.

زرێپۆشی ئەبرامز بڕەبڕەپشتی زرێپۆشە قەلغاندارەكانی سەر بەسوپای ئەمریكی و پیادەی دەریاییەو لە كارگەی لیما لە ویلایەتی ئوهایۆ دروست دەكرێت، بەگوێرەی بەرپرسێكی بەرگری دوو زرێپۆش و دوو ئوتومبیل نمایش دەكرێن.

دوای ئەوەی ترامپ ئاهەنگەكانی رۆژی باستیل ی لە پاریس بینی لە ساڵی 2017، ئەو بیرۆكەیەی لادرویت بوو، بەوەی تەماشای ئۆتۆمبیلە قەلغاندارەكان بكات لە شەقامەكانی واشنتۆندا وەك بەشێك لە پێداچونەوەی سەربازیی.

پلانی بەكارهێنانی زرێپۆشە سەربازیەكان وەك بەشێك لە نمایشكردنی رۆژی جەنگاوە دێرینەكان كۆسپی بۆ دروست كرا و لە ساڵی 2018 دا وەستێنرا، پاش ئەوەی بەرپرسە ناوخۆییەكانی واشنتۆن وتیان رێگەی زۆر دەگرێت لە شەقامەكاندا، و هەروەها ئەم نمایشە لەلاین ترامپەوە راگیرا پاش ئەوەی مەزندەی تێچونەكەی دەگەیشتە 92 ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە: Arab24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە