سیلینا بەلاسایكردنەوەی بامێلا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات

هەمەڕەنگ

04/07/2019‌ 809 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی سیلینا گۆمێز چەند وێنەیەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

كاردانەوەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەو بەو هۆیەوەی سیلینا گومێز لاسایی بامێلا ئەردەسۆنی كردووەتەوە، كاردانەوەی لەسەر دروست بووە.

سیلینا گۆمیز  تەمەنی 26 ساڵەو لەجولەو جلوبەرگەكانی لاسایی بامێلای كردووەتەوە، كە ئەوەی دووەم لەشەستەكانی سەدەی رابردوو ئەو جۆرە وێنانەی گرتووە.

لەوێنەكەدا دەردەكەوێت گۆمیز جلوبەرگی سووری لەبەردایە، كە ماركەی KRAHS بازرگانییە، كە هەمان شێوەی جلوبەرگەكانی بامێلایە، كە لە (1989-2001) لەبەریكردووە.

هەروەها لەوێنەكەدا دەردەكەوێت، كە گۆمێز لەئاو دێتە دەرەوەو خۆی دەداتە بەر تیشكی خۆر، كە ئەوەش هەمان جوڵەیە بامێلا كردوویەتی.

هـ ـ ح