بۆچی پێویستە ژنانی دووگیان رۆژانە ڤیتامین دی بگات بەجەستەیان؟

تەندروستی

04/07/2019‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەكی نوێ‌ دەریخستووە، ژنانی دووگیان رۆژانە پێویستیان بەوەیە ڤیتامین دی بگات بەجەستەیان، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ژنان بەهۆی دووگیانبوون، بەرێژەی 60% تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەبن، ئەوەش تەنیا بە زۆری ڤیتامین دی رێكدەخرێت.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، منداڵانیش پێویستیان بەڤیتامین دییەو بوونی لەجەستەی دایك سوودی بۆ كۆرپەلەش دەبێت.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەگەر بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی ژنانی دووگیان بەردەوام بێت، ئەوە مەترسی ئەوەی لێدەكرێت، كە تووشی نەخۆشییەكانی دڵ ببێت.

هـ ـ ح