نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆماردەكات

جیهان

04/07/2019‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو جێگیربوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو بەنرخەكەیەوە بینرا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتی جیهانی بە 63.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەچاو رۆژی رابردوو، 2.3% لەنرخەكەی دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 56.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.9% دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەریش هەیە، نرخەكەی زیاتر دابەزێت، بەتایبەتی لەرۆژانی داهاتوو.

هـ ـ ح