شارپرێس:
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی و فرانك لامپارد گه‌یشته رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستی نێوانیان واژۆكرد.
یانه‌ی چێڵسی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بڵاویكرده‌وه، لامپارد یاریزانی پێشووی یانه‌كه وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
لامپارد دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پێش هـەموو شتێک ئەمەوێت سوپاسـی میل مۆریس، سەرۆکی دیربی کاونتی بکەم، لەگەڵ یاریزانەکان و دەستەکان و سەرجەمی یانەکە، کە توانیم تاقیکردنەوەیکی گرینگ بـکەم لەو یانەیە، من شەرەفێکی گەورەیە ڕاهێنەریەتی ئەو یانەیەم کردووە، هیوایی سەرکەوتن بۆ یانەیی دیربی کاونتی و هەمووان دەخوازم لەداهاتوو".
وتیشی، "بۆ من جیگایی شانازیە کە گەڕامەوە چێڵسی بەڵام وەک ڕاهێنەر ئەمجارە، هەمووتان ئەزانن خۆشەویستیم بۆ ئەو یانەیە لە ڕابردوو، ئێســتا تەنیا تەرکیزم لەلایی کارەکەمە بۆ وەرزیی نوێ، لێرە دەست بەکارەڪە دەکەین بۆ سەرکەوتنی یانەکە،ناتوانم چاوەڕیی بکەم بۆ دەست پێکردنی کارەڪەم".
ه.م