ڤیدیۆ.. پیاوێك بە تووڕەكردنی ورچێك مەترسی لەسەر ژیانی خۆی دروست دەكات

هەمەڕەنگ

05/07/2019‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوون نییە توڕەكردنی ورچێك، كە خەریكی كاری خۆیەتی لە دارستاندا تا چەند بیرۆكەیەكی باشە، بەڵام پیاوێكی ڕوسی ڤیدیۆی خۆی تۆماردەكات.

ئەو سەركێشییە كە لە ناوچەیەكی دووری ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا ڕوویداوە، لەڤیدیۆیەكی كورتدا گیراوە و ئەم هەفتەیە بە ئینتەرنێتدا بڵاوبووەوە، ڤیدیۆكە لە لایەن خودی ئەو كەسەوە گیراوە، كە دوای ورچێكی بۆر دەكەوێت لە كاتێكدا كە ئاژەڵەكە دەیەوێت بڕوات.

كامێرامانەكە دوای ورچەكە دەكەوێت و پاڵی پێوە دەنێت، ورچەكە سەرلێشێواو دیارە و پاش چەند چركەیەك دەبۆڕێنێت و پەلاماری پیاوەكە دەدات. چەند چركەیەك دواتر، پیاوەكە هەڵدەستێتەوە و بە ڕووسی دەڵێت ''دەستی گەستم، ئەو ............. پەلاماری دام!''

بەڵام گەر دەستێكی گەستوو هەموو ئەو شتەبێت كە بەسەری هاتووە بۆ ئەو كردارە گەمژانەی، پێویستە خۆی بە بەختەوەر بزانێت.  

وەرگێڕان: هێمن عەزیز