دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

05/07/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەدابەزین بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی سستبوونی گەشەی ئابووری جیهانی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێتنی جیهانی بەرێژەی 0.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی 1.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح