شارپرێس: پیاوێكی ئوسترالی لە شاری ملبۆرن لە مردنێكی مسۆگەر ڕزگاری بوو دوای ئەوەی لەكاتی خەودا ئاگر لە پێخەفە كارەباییەكەی بەربوو . رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی باسی لەوە كردووە، كە دانیاڵ دی گابرێل (٣٤ ساڵ) لەنیوەی شەودا لەخەو هەستاوە بەهۆی بۆنی ئەو دووكەڵی سووتانی یەكێك لە پێخەفە كارەباییەكانی، كە لەخۆیەوە پێچاوە ، هەرچەندە هەوڵیداوە ئاگرەكە بكوژینیتەوە، بەڵام نەیتوانیوە بۆیە رایكردووەتە دەرەوە . رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، بەهۆی سووتانی پیخەفەكەوە ئاگر سەرجەم ماڵەكەی گڕی گرتووە و بەشی زۆری پێداویستییەكانی دانیاڵی سووتاندووە . دوای بەسەربردنی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەركردنی سووتاوییەكەی، پزیشكە ئوسترالییەكان پێیان راگەیاندووە ئەگەر هاتبا و بەجلەوە خەوتبا ئەوە بەدڵنیایی بەهۆی ئاگرەكەوە دەمرد . دانیاڵ رووداوەكەی بە "سریالی " وەسف كردووە و دانی بەوەداناوە، كە هەرگیز پێشبینی ئەوەی نەكردووە رۆژیك لە رۆژان بەهۆی پێخەفی كارەباییەوە یاگرێكی بەو قەبارەیە بكەوێتەوە . وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی