شارپرێس:
پێشبڕكێی پاسكیلسواری ئەمساڵی چیای دۆزەخ ناوەكەی بەخۆیەوە بوو، كاتێك سەدان پاسكیلسوار لە نزماییەكی لێژ لە چیاكانی ئەڵپی فەڕەنسا كەوتنە خوارەوە و تۆقێنەرانە بەسەر یەكدا كەوتن.
ماوەی پاسكیلسوارییەكە لەمساڵدا لە نیوان ٢٨-٣٠ حوزەیران بوو، كە تێیدا ٧٠٠ پاسكیلسوار بەسەر قەدپاڵی بەفراوی و بەرد و خۆڵدا بۆ ماوەی ٢٥٠٠ میل ڕێیان دەكرد.
پاسكیلسوارەكان لە قۆناغی كۆتایی پیشبڕكێكەدا بوون كاتێك بەسەر ڕنووە بەفرێكدا دەهاتنە خوارەوە. لە ماوەی هاتنە خوارەوەكەدا، پاسكیلسوارەكانی پێشەوە خلیسكان و هاوسەنگیان لە دەستدا و لە كۆتاییشدا بەتەوای كەوتنە سەر بەفرەكە.
كاتێك ئەوان كەوتنە سەر بەفرەكە پاسكیلسوارەكانی دواتریش بەسەریاندا كەوتن و بووە هۆی ئاژاوە. بەم شێوەیە هەموو پاسكیلسوارەكان كەوتن بەسەر یەكدا و دۆخێكی دژوار ڕوویدا. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە كەس زیانی بەر نەكەوت.
براوەی كۆتایی پاسكیلسوارێكی فەڕەنسی بوو بە ناوی كیلیان برۆن، كە پاش ڕووداوەكە بە زەحمەت هەڵدەستێتەوە و بۆ بردنەوەی پێشبڕكێكە دەچێتە شاری ڤینۆسك لە فەڕەنسا.
وەرگێڕان: هێمن عەزیز