هۆشدارییەكەی سیستانی لەسەر ماددەی هۆشبەر بەمەترسی دەزانرێت

عیراق

06/07/2019‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكان عەلی سیستانی، جێبەجێكاران‌و دەسەڵاتدانانی ناو حكومەتی بە پارێزگاریكردن لە بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان تۆمەتبار كرد، كە ئەوەش وەك مەترسییەك لەلایەن ناوەندەكانەوە لێكدرایەوە.

كەربەلایی لە میانی وتاری هەینیدا لەعەتەبەی حوسینییە لە كەربەلا، وتی: دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەموو كێشە كۆمەلایەتییەكان مەترسیدارترە ئەگەر سنوور و چارەسەری بۆ دانەنرێت بە شێوەیەكی زۆر خێرا بەوەی جێگای دڵەڕاوكێیەكی لەرادەبەدەرە.

ناوبراو ئەوەشی خستە روو، برەو دان بەماددەی هۆشبەر لە نێو كوڕان و كچانی گەنجدا دەبێتە مایەی بەفیرۆدانی تواناكانیان‌و مردنی میللەت بەوەی كاریگەرترین چینی وڵاتن.

كەربەلایی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد برەودان بەماددەی هۆشبەر بە شێوەی جیاجیاو فیڵ و سەرەنج راكێش ئەنجام دەدەرێت، لەوانە پێدانی حەبی هۆشبەر بۆ كەمكردنەوەی ئازار و خەمۆكی، ئەمەش وا دەكات هەندێك لەگەنجان بكەونە تەڵەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانەوە.

لە كۆتاییدا كەربەلایی داوای كرد گرنگی بەم بابەتە بدرێت و سنوورێك بۆ دیاردەكە دابنرێت لەلایەن پەیوەند دارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنییەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا