شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانى فەڕەنسى گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێر هێرێرای ئیسپانی واژۆکرد.
رۆژنامەکانى ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، کە پایس سانجێرمان بەشێوەیەکى فەرمى ئه‌ندێر هێرێرای گواستەوە بۆ یانەکەى و گێبەستى لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ کرد.
دواتر ئه‌ندێر هێرێرای خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی پاریس سانجێرمان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كات به‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیانی له شاری پاریس بۆ ڕه‌خساوه.
ئەو یاریزانە وتیشى، خۆشه‌ویستی و پشتیوانى هانده‌رانی پاریس بۆ یانه‌کەیان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاری په‌یوه‌ندیكردنی به‌و یانەوە.
گرێبەستەکەى هێرێرای ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزە و درێسى ژمارە ٢١ى وەرگرتووە.
س.هـ