چەند ڕاستییەكی سەرسوڕهێنەر دەربارەی ژیانی وێنەكێشی بەناوبانگ" ڤان كوغ"

هەمەڕەنگ

09/07/2019‌ 1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤان كۆغ بە یەكێك لە بەناوبانگترین و كاریگەرترین وێنەكێشەكان دادەنرێت لە مێژوودا، لە گوندێك ، لە وڵاتی هۆڵندا لە ٣٠ مانگی ٥ ی ساڵی ١٨٥٣. 

ڤان كوغ لەخێزانێكی دیندار گەورە بووە و بەبێ هیچ ڕاهێنانێك دەستی بەوێنەكێشان كردووە چەندین تابلۆی ناوازەی نەخشاندووە، كە لە هەموو تابلۆكانی  وێنەكێشەكانی تر جیاواز تر بووە و ڤان كوغ لە كاتی كێشانی تابلۆكانی دەیناڵاند بەخۆشی دەروونی، بەڵام وێنەكانی ناوازە و جیاوازن.

لێرەدا چەند ڕاستییەكی سەرسوڕهێنەر دەخەینە ڕوو لەسەر ژیانی ڤان كوغ.
لەماوای كەمتر لە ١٠ ساڵ توانیوێتی نزیكەی ٩٠٠ تابلۆ بنەخشێنیت.

لە مانگی ٩ ی سالی ١٨٨١ تاوەك مانگی ٧ ی ١٨٩٠ ، ڤان كۆغ، توانیوێتی نزیكی ٩٠٠ وێنە لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا بنەخشێنێت. لەو كاتەدا كارەكەی كە مامەڵەی بە كرینو فرۆشتنی وێنەوە دەكرد وازی لێ هێنا ودەستی كردن بە وێنە كێشان.

لە وێنە زەیتییەكانیدا ، جوتیار و گوڵ و سروشتی وەك نموونە وەردەگرت و بەشێوەیەكی ناوازە بەكاردەهێنا، هۆكارەكەشی ئەوە بوو كە هەژاربوو نەیدەتوانی پارە بتات بە خەڵك تاوەك وێنەیان بكێشێت.

لە هەموو ژیانی ڤان كۆغ دا تەنیا یەك وێنەی فرۆشراوە

ڤان كۆغ وێنەكێشێكی بەناوبانگ نەبووە لە ژیانیدا و بەردەوامی تاڵی هەژاری كردووە و یەك وێنەی لە ژیانیدا فرۆشراوە ، كە بە " رێد ڤینێنیارد" ناسراوە  لە شاری بەلجیكا فرۆشراوە.

گرناترین تابلۆ كە وێنەی " دكتۆر گاچێت" ە لە ساڵی ١٩٩٠ بە ١٤٨ هەزار دۆلار فرۆشرا.

ڤان كوغ یەكێك لە گوێیەكانی بڕاوە.

لەو بڕوایەدان كە ڤان كوغ بەدەستی خۆی گوێی خۆی بڕیوە ئەمەش كاتێك لە ئێوارەیەكی كریسمس دا لەگەڵ هاوڕێ كەیدا دەكەونە دەمەقاڵێ . بەڵام پاشان ئەمە ڕاش تراوتەوە كە هاوڕێكەی دەستی هەبووە لەم كارەدا. هەروەها لەیەكێك لە تابلۆكانیدا ڤان كۆغ وێنەی خۆی نەخشاندووە كە گوێیەكی زامدارە.

یەكێك لە بەناوبانگتری تابلۆكانی لە نەخۆشخانەی دەروونیدا كێشاوێتی.

"  سترە نایت" كە بە یەكێكە لە بەناوبانگترین تابڵۆی دادەرێت لە ناو نەخۆشخانەی دەرونیدا كێشراوە. شایەنی باسە كە خۆی كاتێك ڤان كوغ بۆی دەردەكەوێت باری دەروونی نا جێگیرە ئەویش بەهۆی بڕانی گوێیەكەیەوە دەچێتە نەخۆشخانەی دەروونی. وێنەكەش بەهۆی بێزاربوونی لەناو نەخۆشخانەكەیدا كاتێك لە پەنجەرەی ڕوانیوە كێشاوێتی.

لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا گیانی لەدەست داوە

لە مانگی ٧ ی ساڵی ١٨٩٠ دا ڤان كۆغ تەقە لە سنگی خۆی دەكات و كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت. و هیچ شایەت حاڵێك و هیچ دەمانچەیەك لە شوێنی ڕووداوەكە نەدۆزراوەتەوە.

 وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل