نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆمار دەكات

جیهان

09/07/2019‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 12 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 64.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە،  15 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، بەهۆی هەڵوێستەكانی ئێران لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی، لەچەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد.

هـ ـ ح