ڤیدیۆ.. كۆمپانیای JAC ئۆتۆمبیلی "پیك ئاپ" دروست دەكات

جیهان

10/07/2019‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای JACی چینی ئۆتۆمبیلێكی نوێ‌ بەناوی T6 دروستكردووە، كە لەجۆری "پیك ئاپ"ە.

ئۆتۆمبیلەكە قەبارە گەورەیەو دیزانێكی جوانی لەرووی دەرەوە هەیەو لەرووی ناوەش فراوانەو سندوقێكی گەورەی داپۆشراوی هەیە، كە قەبارەكەی 18 بۆ 20 ئینجە.

ئۆتۆمبیلی T6 دەبڵ كابینەیەو پێنج كەس دەگرێت‌و لەناوەش شاشەیەكی گەورەی هەیە، گێرەكەی ئۆتۆماتیكی شەش گێڕییەو بزوێنەرەكەشی تۆڕبینی 2.0 لیترەو هێزەكەی 177 ئەسپە، هەروەها بزوێنەری دیزڵیشی هەیە، كە هێزەكەی 126 ئەسپەو سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیە.

هـ ـ ح