بەرشەلۆنە یاریزانێكی ژاپۆنی دەكرێت

وەرزش

13/07/2019‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی كاشیما ئانتلرزی ژاپۆنی، پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا رایگەیاند، یاریزانی لاوی هیرۆكی ئابی رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كردووە.

یانە ژاپۆنییەكە راشیگەیاند، بەگرێبەستێكی نێوان هەردوولا ئەو یاریزانە بیست ساڵییە رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كردووە.

یاریزانە بیست ساڵییەكە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەی كڕیوە.

وردەكاری گرێبەستی بەرشەلۆنەو یانە ژاپۆنییەكە دیار نییە، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، یانە كەتەلۆنییەكە ئەو یاریزانەی بە 2.25 ملیۆن دۆلار كڕیوە.

هـ ـ ح