هازارد ژمارەی درێسەكەی دیاری دەكات

وەرزش

15/07/2019‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی نوێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ژمارەی ئەو درێسەی دیاریكرد، كە لەوەرزی داهاتوو دەیپۆشێت.

بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، ئیدین هازارد ژمارە 23 ی دیاریكردووە، بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوو بخرێـە سەر درێسەكەی.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو یاریزانە بەلجیكییە، كە بەبۆنەی ژمارەی مایكل جوردان و لیبرون جیمسی یاریزانانی سەبەتەی هەڵبژاردووە.

هازارد لەسەرەتای ئەم هاوینە لەیانەی چیڵسییەوە رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كرد، كە پێشتر لەو یانە درێسی ژمارە دەی دەپۆشی.

هـ ـ ح