پۆشینی جلوبەرگ لەرووی دەروونییەوە چیمان پێدەڵێت؟

هەمەڕەنگ

15/07/2019‌ 638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر جێنیفەر باومگارتنەر تۆێژەرەوەی دەروونی لەكتێبەكەدا لەسەر ئەم دییاردەیە بە "لایەنی دەروونی پۆشینی جل" دەڵێت: ئەوەی دەیپۆشیت دەتوانێت زۆر شت بدركێنێت دەربارەی تۆ. 

ئەو ڕوونیدەكاتەوە، كە تەنیا لایەنی دەروونی چۆنێتی هەڵبژاردنی جلەكانمان دیاریناكات، بەڵكو جلەكان دەتوانن كێشە دەروونییەكانیش هەندێك كات بۆ چارەسەر بكەن، كە ڕۆژانە تووشمان دەبن.

دكتۆر جێنیفەر وتیشی: بازاڕكردن و كات بەسەر بردن لە ناخەوە سەرهەڵدەدات‌و هەستەكانی دەردەبڕت، كاتێك كەسێك دەچێت بۆ جل كڕین و كاتێكی زۆری پێدەچێت لەتاقیكردنەوەی جل دا، بەڕای من وەك چارەسەرێكی دەروونی دەیبینم بۆ كەسەكە".

پۆشینی جلوبەرگ وەك چەكێك
دكتۆر جێنیفەر هەروەها وتیشی: ئەمریكییەكان لەبواری ئابووری‌و كۆمەڵایەتیدا پشت بە جلوبەرگ دەبەستن ، چونكە سیستەمێكی وەهایان نییە، كە پشتی پێببەستن.

"ئەگەر دیستەمێكی دیاریكراو نەبوو، ئەوا خەڵكەكە خۆیان جۆرێكی تایبەت دەدۆزنەوە، ئەوە شتێكە یارمەتی كەسەكە دەدات خۆی بگونجێنێت، بەتایبەتی ئێستا  جلەكان دەتوانن بمانكەن بەكەسێكی گرنگ، یاخود بەناوبانگ  و دەتوانن یارمەتیمان بدەن، كە ببین بەوەی بیری لێدەكەینەوە"، ئەو دكتۆرە وای وت.

ئەوەی دەیپۆشی چیت پێدەڵێت ، نەك چی لەبارەتەوە دەڵێت.
تۆێژینەوەیەك لەزانكۆی نۆرسوێسترن كرا بە ناوی "ناسینی جلوبەرگ"و كرا و لەو ڕاپۆرتەدا دەڵێت: ئەوەی دەیپۆشیت چیت پێدەڵێت ، نەك دەربارەت چی دەڵێت و هەست بە چی دەكەیت لەكاتی پۆشینیان.

تۆێژەرەوەكان بەرگی سپی تاقیگەیان بەسەر بەشداربووەكاندا دابەشكرد و بە هەندێكیان ڕاگەیاند ئەو بەرگەی، كە دەیپۆشن پزیشك پێشتر پۆشیوێتی، لە ئەنجامدا دەركەوەت ئەوانەی ئەوەیان پێوترابوو وەك پزیشك ڕەفتاریان دەكرد و زۆرهێمن و لەسەرخۆ بوون، جلەكانیان كاریگەری لەسەریان دروستكرد.

دەكرێت هەمان ڕێگە بۆ تۆش دروست بێت، كاتێك هاوڕێیەك داوات لێدەكات بۆ چوونە دەرەوە ، تۆش هەتا شێوەیەكی نایاب جلوبەرگ نەپۆشیت ناچیتە دەرەوە و لە كاتی گۆڕێنی جلەكاندا بارودەروونی ناخ دەگۆریت. 

بەهەمان شێوە ئەكتەرەكان ئەم كارە دەكەن لە كاتی پۆشینی جلوبەرگێك بۆ نواندن لە فیلمێكدا، خۆیان دەگۆرن بۆ ئەو كەسەی كە لە لەناو فیلمەدایە.

پۆشینی جلوبەرگێكی تایبەت بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو جلوبەرگە لەبەر نەكەی وەك چۆن هەست دەكەی. بەڵكو چۆن دەتەوەێت هەست بكەیت بۆ نمونە " بەتوانا وسەرنجڕاكێش وساماندا. ئەو جلانەی دەیانپۆشیت پەیامێكن بۆ كەسانی چواردەور، بەتایبەتی خۆت و خودی خۆت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل