جۆن ویك نموونەی نەرموونیانترین ئەكتەری هۆلیوود

هەمەڕەنگ

16/07/2019‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆریك لەئەكتەرەكانی هۆلیوود بەهۆی هەڵسوكەوتە خراپەكانییانەوە ناوبانگی خۆیان لەكەدار كردووە، بەڵام ڕیڤیس یەكێك نییە لەوان.

ئەو بەهۆی فیلمی جۆن ویك ناسراوە و  بە كەسێكی لەخۆبووردەو خاكی دادەنرێت لە ژیانی ڕاستیدا، بۆیە بە نەرمونیانترین ئەكتەری هۆلیوود دادەنرێت.

كاتیك خوشكەكەی بەناوی كیم لە لە ساڵی ١٩٩١ دا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بوو، ڕیفیس  ئەركی چاودێری كردنی لە ئەستۆگرت و زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلاری لە چارەسەركردنیدا خەرجكرد لەماوەی ١٠ ساڵدا. 

لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا خوشكەكەی بۆ ڕۆژنامەی (ومانس دەی) لە ساڵی ١٩٩٩ كیمی خوشكی ریڤیس وتی: لە كاتی نەخۆشیەكەمدا ، دەهات بۆلام و لەتەنیشمدا دادەنیشت و دەستەكانی دەگرتم، هەمیشە هاوكاری دەكردم و دڵنەوایی دەدامەوە" .

كیانو لە ٪٧٠ داهاتەكەی، كە لە فیلمی ماترێكسدا بەدەستی هێنابوو لە كردنەوەی بنكەكی توێژینەوەی نەخۆشی سێرپەنجە  دا سەرف كرد و بەناوی خوشكەكەیەوە ناوی لێنا. 

ئەو ڕەتیكردەوە ناوی خۆی لەپاڵ ئەو بنكەیەدا باس بكرێت، لە ڕۆژنامەیەكدا لە ساڵی ٢٠٠٩ كیانو ئاماژەی بەوەدا " كە ٥ ساڵە بنكەیەكی ناحوكمیم دامەزراندووە  بۆ یارمەتی دانی مناڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە، وتیشی ئارەزوو ناكەم ناوم بلێكنم پێوەی"

پارە كۆتا شتە، كە كیانو ڕیڤس بیری لێ دەكاتەوە ، ئەو پارەی دەستی دەكەوێت زۆر زیاترە لەوەی، كە هەموو ژیانمان دەستمان دەكەوێت، بەڵام پارە بە كۆتا شتە، كە لە مێشكی دابێت، بە ملینان دۆلاری بۆ دەستەی كارمەندەكانی ئەو فیلمەی كە خۆی سەرپەرشتی دەكات.

كیانو ریڤس بە كەسێكی خاكی دادەنرێت ، و تاوەك ئێساش شەمەندەنەفەر بۆ گواستەنوە بەكەر دەهێنێت. هاولاتییەك ئاماژەی بەوە دا كە یەكێك هاوڕێكانم لە رێگایەك ئۆتۆمبێلەكەی لە كار كەوتووە كیانو ڕاوەستاوە و هەڵیگرتوو و گەیانۆتییە شوێنی مەبەست. 

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل