نیشینگەى سلێمانى لەبارەى بردنى دۆلار بۆ ئێران گەشتیارانى هەرێم ئاگادارى دەکاتەوە

کوردستان

16/07/2019‌ 1463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێران دەکەن تەنها بە رەزامەندی بانكی میللی دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە ئێران.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاندوە، هاوڵاتیانى هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تاوەکو بڕی 10 هەزار دۆلار ببەنە ئەو وڵاتە، بەڵام دەبێت لە بانکی میللی دەرخستەی بۆ وەربگرن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەبێت گەشتیاران ئەو دەرخستەیەیان هەبێت تاوەکو بزانن چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لەڕێگە توشی كێشە دەبنەوە.

 

بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، ژمارەى سەردانیکردنى هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بەرێژەیەکى بەرچاو زیادى کردوە.

س.هـ