تــوانــای زیــرەكــی كۆتر لەزۆربەی ئاژەڵ‌و باڵندەكان زیاترە

جیهان

17/07/2019‌ 759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك كەس كۆتر تەنیا وەك ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەكەن، بەڵام هەندێكی دیكە لەپێشبڕكێدا بەكاریان دەهێنن‌و ئامادەن پارەیەكی زۆریان پێبدەن. 

لەسەرەتاكانی ٢٠١٩ ی ئەمساڵدا كۆترێكی بەلجیكی بەناوی "ئەرمادۆ" كە خاوەنی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا لە پێشبڕكێیەكدا ، بە زیاتر لە ١ ملۆن دۆلار فرۆشرا.

لە لایەكی دیكەوە هەندێك كەس حەز بەكۆتر ناكەن بە "مشكی باڵگرتوو" ناویان دەبەن و چەندین كەمپین ڕادەگەیەنن بۆ كۆنترۆڵكردكنی ژمارەی كۆترەكان لەشارەكەدا. 

هەندێكی دیكەش كۆترەكان بە نەزان و گێلیان دادەنێن، بەڵام زاناكان بۆ چەندین ساڵ تۆێژینەوەیان لەسەر كۆتر كردووە و هەندێك ڕاستی سەرسوڕ‌ێنەریان بۆ دەركەوتووە لەسەری.

كۆتر دەتوانێت شێرپەنجە بناستەوە لە وێنە تیشكدراوەكاندا، لە تاقیكردنەوەیەكدا لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەركەوت، كە كۆترەكان توانیان شێرپەنجەی مەمك بناسنەوە و ئەمەش زاناكانی توشی سەرسوڕمان كرد. 

كاتێك پرسیاردەكرێت چ ئاژەڵێك زیرەكە ، ئەوا زۆربەی كەسەكان وەڵامەكەیان مەیموونە، كە ئەوان جۆرێكن لە ئاژەڵە پێشنگیەكان ، بەڵام ئایا دەزانی كۆتریش بەشێكن لەو كۆمەڵە ئاژەڵە پێشەنگانە. 

تۆێژەرەوان لە زانۆی ئۆتاگ لە ولاتی نیوزلاندا، تێژینەوەیان لەسەر توانای  كۆترەكان كرد لە فێربوونی ڕێساكانی ژمارە دا كرد، بۆیان دەركەوت كۆترەكان یاسا بیركارییە قورسەكان شیبكنەوە وەك ژماردن لە ١ تا ٩. سەرا لە یەك تا ٣ فێركران ، پاشان ە لە ١ تا ٩ و دەركەوەت كۆترەكان وەك مەیموونن ، كە ئەم چالاكییە هیچ جۆرە ئاژەڵێكی دیكە ئەستەمە ئەنجامی بدات. 

هەروەها كۆترەكان دەتوانن وشەكان لەیەك جیابكەوە ، چەند تۆێژینەوەیەك كرا و توانرا كۆترەكان فێربكرێن بۆ ناسینەوەی ٢٦ بۆ ٥٨ وشە لەناو ٧،٨٣٢ وشەی بێمانای دیكەدا.چەندین وشی دیكەشیان دۆزیوەتەوە لە میانەی تاقیكردنەوەكەدا كە پێشتر فێرنەكراون .هەروەها كۆترەكان میمۆریەكی باشیان هەیە بۆ ناسینەوەی شتەكان. لە تاقی كردنەوەیەك دا ٧٢٠ وینەی ڕەش و سپی خرانە بەردەمیان كە هیچ كام لە وێنەكان نزیك نەبوون لەیەكەوە و دەبوو كۆترەكان دانە بە دانە جیان بكەنەوە. دەركەوت كە كۆترەكان زۆر ئاسانی دەتوانن ئەو كارە ئەنجام بدەن. ئەمەش كارێكە زۆربەی مرۆڤەكان ئاستەنگیان بۆ درووست دەبێت تیایدا.  

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل