شارپرێس:
پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان كۆببێته‌وه.
خەدیجە عەلی، بڕیاردەری په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامدانی پَنج کۆبوونەوەی بەدوای یەکی پەرلەمان رێککەوتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "کۆبوونەوەی پەرلەمان لە 20 ی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌درێت".
ه.م