شارپرێس:
بڵاوبونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی بێمه‌به‌ست له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌رباره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا له‌ئه‌وروپا، شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
لیژنه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ناتۆ ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا بڵاوكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌مریكا خاوه‌نی 6 بنكه‌ی سه‌ربازییه له‌ئه‌وروپا.
بۆ به‌رپرسانی ئه‌وروپا تا بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌ش بنكه سه‌ربازییه‌كه بابه‌تێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام له‌نێو ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌مریكا 150 موشه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ئه‌وروپا جێگیركردووه، كه ئه‌وه شه‌قۆلێك له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی ئه‌وروپا به‌گشتیو به‌لجیكا به‌تایبه‌تی لێكه‌وته‌وه.
ئێستا ئه‌وروپییه‌كان ده‌ترسن هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كێبڕكێ بۆ خۆپڕچه‌ككردن به‌چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ئه‌ورپا ده‌ستپێبكاته‌وه، ساموێل كۆگلاتی، كه ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی به‌لجیكایه پێیوایه، ده‌بێت حكومه‌تی به‌لجیكا سنورێك بۆ ئه‌و بابه‌ته دابنێت و به‌ئاشكرا دان به بونی ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا بنێت.
ئه‌و پێیوایه ده‌بێت سنورێك بۆ "دوڕویی" ئه‌مریكا دابنرێت له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێت وڵاتان له‌چه‌كی ئه‌تۆمی دابماڵێت، به‌ڵام خۆی خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه‌یه و به‌ئه‌وروپادا بڵاویكردوه‌ته‌وه.
ڕ . ج